ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: مریەم خورمایی: ئەم ڕۆژانە کاریگەری دەوروبەرییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەری بووەتە بابەتێکی داخ لە شوێنە دیپلۆماتیک و مێدیاییەکان و لەم نێوانەدا، بە دڵنیاییەوە ناوی جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی کۆشکی سپی لە سەرووی ئەو خشتەیەیە.
لە ئەو کاتەوە کە ترامپ بە بەڵێنی کۆتایی هێنان بە شەڕی درێژەداری ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەنگاوی نایە گۆڕەپانی هەڵبژاردنی ٢٠١٦ و پاگەندەی گەڕاندنەوەی سەربازانی ئەمریکا بۆ ماڵەوەی دەکرد نزیک بە سێ ساڵە تێدەپەڕێت و لە ئەم ماوە زەمەنییەدا، ناوبراو هەر کات بە ڕای خۆی بە پێویستی زانیوە بەڵینەکانی شکاندووە.
یەکەم نیشانەکانی ئەو بابەتە دەگەرێتەوە بۆ ئاپی ٢٠١٧ و کاتێک کە ئەمریکا بە بیانووی ڕوودانی هێرشی کیمیایی، دەوڵەتی دیمەشقی بوردمان کرد. لە ئەو ڕێکەوتەوە تا ناوەڕاستەکانی دیسەمبەری ٢٠١٨ کە ترامپ بەڵێنی کشانەوەی لە سووریا دا و تەنانەت ئەمرۆش، سیاسەتە دەرەکییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نێوان ترس و هیوا بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانە کۆنەکان یا دەستپێکی شەڕێکی نوێ لە هاتوچۆ هەبووە.
ئێستا پرسیار ئەمەیە کە چ ڕادەیەک لە هەڵسوکەوتەکانی ترامپ بە هۆی حەزی خۆیەوە بووە و چ بەشێکی کاریگەری ڕاوێژکاران و دەوروبەرییەکانی بووە؟
کاتێک کە موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ یەکەم جار لە دزەی گرووپی ب (بریتی لە بۆڵتۆن، بێن سەلمان، بێن زائد و بنیامین نتانیاهۆ) لە سەر هێزی بڕیار دانی ترامپ قسەی کرد و بیری هێنایەوە کە ترامپ سروشتی شەڕخواز نییە؛ ئەو چاوەڕوانییە دەکرا کە خێرا، مێدیاکان بە تایبەتی ئەوانەی کە دژی کۆماریخوازەکان بوون، بۆ ئەوەی کە کێشە شاردراوەکانی دەوڵەتی واشنتۆن وەبیر بهێننەوە، پێکەوە ڕکابەری بکەن. بەڵام ئەوەی کە ترامپیش سەرەڕای نکۆڵی بنەڕەتی ئەو بابەتە، خێرا لە سەر ئەو شەپۆلە نوێیە کە دروست بووە شەپۆل سوار بکات، دوور لە چاوەڕوانی بوو.
بە گشتی، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرەڕای ئەو ڕواڵەتە شڵەژاو و شێتانە کە لە خۆی نیشانی داوە، خۆی وەکوو کەسێکی کردەوەیی دەناسێنێت و بۆ نموونەوە دەڵێت بە پێی دۆخ بڕیار دەدەم؛ گرینگ نییە کە پێشتر چیم گوتووە بەڵام ئێستا دەڵێم ناتوانم ئیزن بدەم ئێران چەکی ناڤۆکیی هەبێت. (گفتوگۆ لە گەڵ فاکس نیوز ڕێکەوتی ٣٠ ی گوڵانی ٩٨). لە پرسی کۆریای باکووریش دۆخەکە هەر بەم شێوە بوو و دەیگوت گرینگ نییە کە یەکساڵ کیمم وەکوو پیاوی مووشەکی بچکۆلە بانگ کرد؛ ئێستا ئەو لە سەر مێزی دانوستانە و ڕاستی هەر ئەوەیە.
لە بەرەوڕوو بوونەوە لە گەڵ ئەو پرسە بۆڵتۆنیش ڕوانگەی هاوشیوەی گرتووەتە پێش یا لانیکەم ئەو جۆرە دەنوێنێت کە قەلادەی ڕاوێژکار لە دەستی منە؛ من دانوستانم پێ خۆشە بەڵام مادامێک کە نەهاتوونەتە سەر مێزی دانوستان؛ ئەو هەر لێرەیە و دەوەڕێت.
کەواتە ئەوەی کە ئێمە لە ڕوانگەی خۆمانەوە ترامپ وەکوو کەسێک کە قسەی شێواو دەکات، دەناسین؛ لە ڕوانگەی خۆیەوە، بە ئەنقەست نیشان دانی ئەو دوو فاقەیەییە کە لە سروشتی دانوستانکارییەوە سەرچاوە دەگرێت. سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئەو کاتەوە کە بابەتی گرووپی ب لە مێدیاکان داخ بوو؛ سیگناڵگەلێکی ئاشکرای بۆ پشت ڕاست کردنەوەی ئەو پرسە پێشکەش کردووە کە دیسان لە سەر پێچەوانە قسە کردنی بە ئەنقەست دانراوە.
سەرەتا ئەوەی کە لە ڕەوتی لێدوانەکانی لە کۆڕی لایەنگرەکانی، بوونی داژیەتی لە گەڵ بۆڵتۆن و پەمپێئۆی ڕەت کردەوە و پاگەندەی کرد ئەگەرچی مێدیاکان ئێرانیان تووشی هەڵە کردووە، لە کۆتاییدا بڕیاردەری سەرەکی خۆیەتی.
دووهەم ئەوەی کە پاش یەک هەفتە هەوڵدانی بۆڵتۆن، پەمپێئۆ و پاتریک شاناهان جێگری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە سەر هەبوونی بەڵگەی باوەڕ پێکراو کە نیشان لە چڕ بوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران لە ئاستی ناوچەکەیە، ترامپ لە ڕێکەوتی ٣٠ گوڵان و لە ڕەوتی سەفەر بۆ پێنسیلڤانیا وتی ئەگەر ئێران کارێک بکات، لە گەڵ هێزی ئێمە بەرەوڕوو دەبێتەوە بەڵام هیچ نیشانەیەکمان نییە کە ئەوەها کارێکی ئەنجام دابێت.
سێهەم ئەوەی کە پەمپێئۆ لە ڕێکەوتی دووی جۆزەردان لە گفتوگۆ لە گەڵ سی ئێن بی سی دانی پێدانا کە دەنگۆکان لە سەر دژایەتی ڕوانگەی نێوان ئەو و بۆڵتۆن ڕاستە بەڵام ئاستەکەی ئەوەندە نییە کە مێدیاکان پاگەندەی دەکەن.
چوارەم ئەوەی کە ڕۆژی ٥ ی جۆزەردان و ڕێک یەک ڕۆژ پاش ئەوەی کە بۆڵتۆن بە ڕقی زۆرەوە تاقی کردنەوە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی کۆریای باکوور پێشێل کرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش ناو لێبرد؛ ترامپ لە پەیامێکی توییتەریدا تەواوی پرسەکەی ناگرینگ نیشان دا و نووسی: پێدەچێت بڕێک کەس نیگەران بووبێتن بەڵام تاقی کردنەوەی چەند چەکی بچووک ئێمە نیگەران ناکات و سەرۆک کیم بەڵێنەکانی خۆی دەباتە پێشەوە.
ئەوەی کە ئێران بە هێنانە ئاراوەی پرسی گرووپی ب بەستێنی بۆ تەنگ کردنەوەی کاری بۆڵتۆن دروست کردووە بە هۆی چاوەدێری تەواو بە سەر شێوەی یاریی ترامپ لە بواری نیودەوڵەتییە؛ ئەوەی کە لە لایەکەوە، سەگێک ددان نیشان دەدات و لە لایەکی ترەوە، پیاوێک لە پشت مێزی دانوستان چاوەڕوانی زەنگی تەلەفۆن دانیشتووە.
بۆچوونی ئێوە