ئەمریکا داوای باج لە عێراق دەکات/ وەڵامی نەرێنی بەغدا بە ترامپ

هاوکاتی هەوڵی دزێوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ باج گرتن لە دەوڵەتی عێراق لە بری پێدانی مۆڵەتی بەری کران لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانی، هەواڵەکان باس لە وەڵامی نەرێنی بەغدا بە واشنتۆن دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: هاوکاتی پێداگریی سیاسەتوانانی عێراقی لە پێڕەونەکردنی بەغدا لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێدەچێ کە گوشارەکانی واشنتۆن لە سەر بەغدا بۆ هاوڕێ کردنی لە گەمارۆدانی ئێران درێژەی هەیە. ئەوە لە کاتێکدایە کە "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوام جەختی لەوە کردووە کە بەغدا نەبۆتە بەشێک لە گەردوونەی گەمارۆکان لە دژی ئێران و پێڕەوی لەو گەمارۆیانە ناکەن.

هەر لەوە پەیوەندییە، دوا ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمریکییەکان پەنایان بردۆتە بەر باج گرتن لە سیاسەتوانانی عێراقی، بەڵکوو لەو رێگەوە بتوانن پێشگری لە پێڕەونەکردنی بەغدا لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی واشنتۆن بکەن. رۆژنامەکانی عەرەب زمان و لەوان "العربی الجدید" ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکییەکان پێدانی مۆڵەتی بەری کران لە گەمارۆکانیان بە بەغدا پەیوەست کردووە بە مەرجی واژۆکردنی گرێبەست و ڕێککەوتننامەی قورس لە گەڵ کۆمپانیاگەلی ئەمریکی.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی بەغدا وێرای دژایەتی لە باج گرتنی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەوبارەیەوە وەڵامی نەرێنیی بە "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوە. عەبدولمەهدی لەم دواییەدا لە میانەی دیداری لە گەڵ باڵوێزانی هەندێک وڵاتی ئەورووپیی وەک فەڕەنسا و بەریتانیا وتبووی: "عێراق نابێتە بەشێک لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانی".

ناوبراو هەروەها لە کاردانەوە بە مەرج دانانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پێدانی مۆڵەتی بەری کران لە گەمارۆکان بە بەغدا لە بەرامبەر پێدانی ئاسانکاری بە کۆمپانیاگەلی ئەمریکی لە لایەن عێراقەوە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە شتی وا ڕوو نادات. ئەوە بەو مانایە کە هەوڵی بەردەوامی ئەمریکا بۆ باج گرتن لە عێراق بە بیانووی هاوڕێی نەکردن لە گەڵ گەمارۆگەلی دژە ئێرانی، بەرەوڕووی شکست بۆتەوە.

لە ڕاستیدا، ئەمریکییەکان بە باج وەرگرتن لە بەغدا، بە دوای ئەوەوەن کە عێراق لە ململانێ لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران تێوەگلێنن و ئەو وڵاتە بکەنە بەستێنێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاران. ئەوە لە کاتێکدا ڕوو دەدا کە سیاسەتوانانی عێراقی بەردەوام و لە بۆنە جۆراوجۆرەکان جەختیان کردووە کە نایانەوێ وڵاتەکەیان ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نێودەوڵەتی؛ پرسێک کە هیچکات واشنتۆن بەهای پێنەداوە.

هاوکات بەغدا جەختی لە زەروورەتی دووربوون لە ڕیزبەندیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دژی ئێران کردووە. تەواو حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی عێراقیش جەختیان لەو پرسە کردووە کە ئەو وڵاتە نابێ ببێتە بەستێنێک بۆ ململانێی نێودەوڵەتی.

لە لایەکی دیکەوە ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن تا لە عێراق وەک بنکەیەک بۆ زیان گەیاندن بە کۆماری ئیسلامی ئێران بەهرە دەبات. ئەو پرسە کاتێک زیاتر ئاشکرا دەبێت کە پێشتر "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بوو کە ڕاسپاردەی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق چاوەدێری کردنی چالاکییەکانی ئێرانە.

هەر لەو ڕووەوە دیارە کە ئامانجگەلی دژە ئێرانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق تەنیا بە گەمارۆکان و پێدانی مۆڵەتی بەری کرانی گەمارۆیی بە بەغدا کۆتایی پێ نایەت و لایەنی دیکەی لێ دەکەوێتەوە. ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقیش پێشتر لەوبارەیەوە ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیوە.

ناوبراو پێشتر لە میانەی دیداری لە گەڵ هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نووسینگەی ئەو ڕێکخراوە لە عێراق ڕاشکاوانە وتبووی: "عێراق چاوی لە بوونی پەیوەندیی نیازپاکانە و ڕاستگۆیانە و هاوسەنگ لە گەڵ تەواو وڵاتان و دەوڵەتانی لایەنگری ئاشتی بە پێی بەرژەوەندیی هاوبەش بە بێ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی و خەوشەدار کردنی سەربەخۆیی و سەروەرییەتی. هەروەها دژی کرانی عێراق بە وێستگەیەک بۆ زیان گەیاندن و چەوساندنەوەی هەر وڵاتێکی دیکەین".

جگە لەوە، واشنتۆن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی هەوڵی دزێوانەی لە عێراق بەردەوام هەوڵ دەدات لە نێوان دەوڵەت و حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی ئاژاوە بنێتەوە. ئەمریکییەکان بە بانگەشەی میدیایی هەوڵ دەدات تا حزب و ڕەوتە سیاسییەکان کە لە ڕاستیدا ڕەخنەگری دەوڵەتی بەغدان، دژی خۆی نیشان بدا و بەوجۆرە، بەستێنی دەرکەوتن و سەرهەڵدانی ململانێ لەو وڵاتەدا بڕەخسێنێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لانی زۆری حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق لایان وایە کە ڕەخنە چەکێکە بۆ ڕیفۆرم و نەک تێکشکاندن. بەوەشەوە، واشنتۆن هەوڵ دەدا تا لە رێگەی ئاژاوەنانەوە لە نێوان چینە جۆراوجۆرەکانی عێراق و لەوان دەوڵەت و حزبە سیاسییەکان، بەستێن بۆ دزە کردنی زیاتری خۆی لەو وڵاتەدا خۆش بکات.

بە گشتی، دیارە کە گوشارگەلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەر عێراق لە چوارچێوەی ستراتژیی گوماناویی بۆ زیان گەیاند بە پێکهاتەی ئابووریی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئاکامدا بە سیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتیی، پێناسە دەکرێت؛ ستراتژیی گوماناوییەک کە بەردەوام عێراقییەکان لەبارەیەوە هوشداریان بە واشنتۆن داوە.

هەر لەو پەیوەندییە، سەید عەمار حوکیم رێبەری ڕەوتی حیکەی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: "سیاسەتی بە سیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بە مانای تێپەڕین لە سیاسەتی گوشار بۆ سیاسەتی تەنگەژە لە سەر دەوڵەت و گەلی ئێرانە. ئەو هەنگاوەی ئەمریکا پاشهاتی ترسێنەر و کارەساتباری لە سەر ناوچە و بە تایبەت عێراق دەبێت.

حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی دیکە و لەوان هاوپەیمانی فەتح بە رێبەریی "هادی عامری"یش هەمبەر بە سیاسەتگەلی گەمارۆیی واشنتۆن لە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران هوشداریان داوە و خوازیاری ڕاگرتنی خێرای هەنگاوە دژە ئێرانییەکان بوون. ئەو حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق بە باشی لەو پرسە تێگەیشتوون کە سیاسەتی گەمارۆیی واشنتۆن هەمبەر بە تاران، کاریگەری لە سەر عێراقیش دادەنێت.

کەواتە دەوڵەتی عێراق و ڕەوتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە تێکرا لە بەرامبەر زێدە خوازییەکانی ئەمریکا و باج گرتنی لە بەغدا هوشیار بوونەتەوە و پێناچێ لە سای ئەو هوشیارییە، واشنتۆن بتوانێ ئامانجەکانی خۆی کە پشت‌ئەستوورن بە ستراتژیی دژە ئێرانی، مسۆگەر بکات.

News Code 26454

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =