کۆشکی سپی ژمارەی تەلەفۆنی بە ئێران داوە

میدیا ئەمریکییەکان دەڵێن: کۆشکی سپی لە گەڵ سویس پێوەندی گرتووە و ژمارە تەلەفۆنی پێیان داوە تا بەرپرسانی ئێرانی بتوانن لە گەڵ ترامپ پێوەندی بگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن بەە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسی: سویس ئەگەری هەیە ئەو ژمارە نەداتە ئێران؛ مەگین ئێرانییەکان بە شێوەی تایبەت لەو بوارەوە داواکاریان هەبێت و دوور لە چاوەڕوانیشە کە ئەو کارە بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن، کۆشکی سپی ئامادە نەبووە زانیاری لەبارەی ئەم هەواڵەوە بدات 

ئێران و ئەمریکا پێوەندی دیپلۆماتیکیان نییە و سویس وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن لە تاران کار دەکات.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا ڕایگەیاند: پێم خۆشە بەرپرسەکانی ئێران تەلەفۆنم بۆ بکەن. جان کری لە گەڵیان زۆر قسە دەکات. جان کری پێیان دەڵێت کە تەلەفۆن نەکەن.

وتەبێژی جان کری لە کاردانەوە بە ئەو قسانەی ترامپ وتی: هەر شتێک کە سەرۆک کۆمار ترامپ وتی، هەڵەیە و تەواو. ئەو سەبارەت بە ڕاستییەکان هەڵە دەکات، سەبارەت بە یاسا هەڵە دەکات و بە داخەوە سەبارەت بە شێوەی بەکارهێنانی دیپلۆماسی بۆ ئارام هێشتنەوە ئەمریکاش هەڵە دەکات. کری یارمەتی دانوستانێکی دا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کە بۆ چارەسەری کێشەیەکی دژوار، کارامە بوو. جیهان لە ئەو کاتە پاڵپشتیی کرد و ئێستاش پاڵپشتی دەکات.

لە هەمان پێوەندیدا، ڕیچارد نفیو، داڕێژەری گەمارۆکانی ئێران لە سەردەمی سەرۆک کۆماری باراک ئۆباما لە پەیامێکی توییتەریدا بە تانە بە قسەکانی ئەم دواییەی ترامپ، ئاماژەی کردە سەر کاریگەری نەرێنی سیاسەتەکانی جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە سەر ڕوودانی ئاوەها رووداوێک.

ناوبراو نووسی: ئەگەر هەر ئێستا، ڕۆحانی پێوەندی بە ژووری کۆنترۆڵی کۆشکی سپییەوە بکات تا لە گەڵ ترامپ قسە بکات، بۆڵتۆن خۆی لە سێ نهۆمییەوە دەخاتە خوارەوە و سێ دەرکە تێدەپەڕێنێت تا پێوەندییەکە بپچڕێنێت.

News Code 26437

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =