AP ١٣٩٨ گوڵان ٣ ٠٩:٠٠

کاردانەوەی تورکیا بە مۆڵەت نەدانی ئەمریکا بە کڕیارانی نەوتی ئێران

کاردانەوەی تورکیا بە مۆڵەت نەدانی ئەمریکا بە کڕیارانی نەوتی ئێران

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی کۆتایی بەری کردن لە گەمارۆوەکان لە لایەن واشنتۆنەوە دژی تاران وتی: کۆتایی بەری کردن لە گەمارۆوەکانی ئێران نابێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە مۆڵەت نەدان بە کڕیارانی نەوت لە تاران لە پەیامێکی توییتەریدا نووسی: بڕیاری ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە بەری کردن لەگەمارۆکانی ئێران نابێتە هۆی ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچەکە؛ بەڵکوو خەسار دەگاتە خەڵکی ئێران.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم بارەوە وتی: تورکیا گەمارۆوە تاک لایەنەکان سەبارەت بە چۆنیەتی پێوەندی گرتن لە گەڵ دراوسێیەکان ڕەت دەکاتەوە.

ڕاشیگەیاند: هیچ مۆڵەتێک نادەینە هیچ وڵاتێک بۆ کڕینی نەوت لە ئێران. ئیمارات و عەرەبستان متمانەیان پێمان داوە کە ئیزن نادەن لە بازاڕی نەوت کێشەیەک دروست بێت.

News ID 26168

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha