AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ٢٨ ١٧:٤٩

مەولوود چاوش ئەغڵوو رایگەیاند:

تورکیا گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی گەمارۆکان دژی ئێران درێژە پێدەدات

تورکیا گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی گەمارۆکان دژی ئێران درێژە پێدەدات

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە درێژە دەدەنە گفتوگۆکان لە گەڵ واشنتۆن سەبارەت بە زەروورەتی ڕاگرتنی گەمارۆکانی دژی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد: ئێمە درێژە دەدەینە گفتوگۆکان لە گەڵ واشنتۆن سەبارەت بە زەروورەتی ڕاگرتنی گەمارۆکان دژی ئێران.

ناوبراو بە وتنی ئەو باسە وتی: تورکیا هەوڵ دەدات بۆ بردە سەرەوەی ئاستی دانوستانە بازرگانییەکان لە گەڵ ئێران بە بڕی ٣٠ ملیار دۆلار لە ساڵدا.

چاوش ئوغڵوو وتیشی: ئێمە لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران دژین و واشنتۆن ئەبێ ئەو گەمارۆوانە ڕابگرێت.

News ID 26095

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha