پارتی سەعادەتی تورکیا هاودەنگی لە گەڵ ئێران ڕاگەیاند

پارتی سەعادەتی تورکیا لە کاردانەوە بە بڕیاری دژبەرانەی واشنتۆن لە دژی تاران، هاوڕیزی و دەنگی لە گەڵ ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە مێلی گازتە، تەمەل کارامێلا ئۆغڵۆ رێبەری پارتی سەعادەتی تورکیا لە کاردانەوە بە بڕیاری دژبەرانەی ئەمریکا لە دژی سوپای پاسداران، وێرای ئیدانە کردنی ئەو بڕیارە، وڵاتانی دیکەی ناوچەی بانگهێشتی هاوڕیزی لە گەڵ ئێران کرد.

بە وتەی کارمێلا ئۆغڵۆ ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و هەموو وڵاتانی ناوچە دەبێ دژی هەڵوێستە دژبەرانەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بوەستن و پاڵپشتی لە ئێران بکەن.

رێبەری پارتی سەعادەتی تورکیا تۆمارکرانی ناو سوپا لە لیستی تیرۆریستی ئەمریکای وەک بەشێک لە هەنگاوی جێبەجێ کردنی رۆژهەڵاتی ناڤینی گەورە زانی و وتی: بڕیاری دژبەرانەی ئەمریکا، بڕیارێکی زۆر ترسێنەر و هەڕەشەیەکی ئاشکرایە لە دژی وڵاتانی ناوچە و کۆمەڵگای جیهانی.

کارمێلا ئۆغڵۆ وتیشی: بە ئاوردانەوە لە هەڵوێستی دژبەرانەی واشنتۆن بۆ تیرۆریست ناساندنی سوپا لە پەنای گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودسی پیرۆز و ئیدعای بە فەرمی ناسینی دەسەڵاتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان، هەموو هەنگاوگەلێکی نایاسایی و پێشکەری ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتین و پێویستە کۆمەڵگەی جیهانی بەرەنگاریان بێتەوە.

News Code 25996

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =