کاردانەوەی تورکیا و قەتەر بە هەوڵی ئەمریکا دژی سوپای پاسداران

وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و قەتەر دژایەتی وڵاتەکانیان لە گەڵ هەوڵی دەوڵەتی ئەمریکا بەرانبەر بە خسوپای پاسداران راگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوی تورکیا و موحەمەد بێن عەبدولڕەحمان ئال سانی هاوتا قەتەرییەکەی دژایەتی خۆیان لە گەڵ بڕیاری ئەمریکا و بە تیرۆریست ناولێبردنی سوپای پاسداران راگەیاند.

چاوش ئوغڵوو لە کۆنفڕانسی هاوبەش کە لە گەڵ هاوتا قەتەرییەکەی لە ئەنقەرە بەڕێوە چوو وتی: هیچ وڵاتێک ناتوانێت هێزی چەکداری وڵاتێکی تر بە تیرۆریست بناسێنێت.

هەروەها وەزیری دەرەوەی قەتەر وێڕای دژایەتی لە گەڵ کاری واشنتۆن، لە سەر چارەسەری دژایەتییەکانی نێوان وڵاتەکان لە ڕێگای دیپلۆماتیک و بە گفتۆگۆ جەختی کرد.

News Code 25954

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =