پێکهاتنی "گرووی دەستێوەردانی بەپەلە" بۆ بێدەنگ کردنی ڕەخنەگرانی سعوودی

رۆژنامەیەکی ئەمریکی بە ئاشکراکردنی گۆشەگەلێکی نوێ لە پلانی ترسێنەری بنەماڵەی سعوودی بۆ لە ناوبردنی ڕەخنەگران، لە پێکهێنانی یەکەیەکی تایبەتی بە ناوی "گرووپی دەستێوەردانی بەپەلە" بۆ ئەو مەبەستە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە نیۆیۆرک تایمز، لە ساڵی ٢٠١٧ بە فەرمانی محەمەد بێن سەلمان جێنشینی عەرەبستانی سعوودی یەکەیەک بە ناوی "گرووپی دەستێوەردانی بەپەلەی عەرەبستان سعوودی" پێکهات.

ڕاسپاردە و ئەرکەکانی ئەو گرووپە تایبەتە بریتی بوو لە پێوشوێن گرتن، ڕفاندن، قۆڵبەست کردن و ئەشکەنجەی ڕەخنەگرانی دەزگای حکوومەتیی عەرەبستان و کوشتنی جەماڵ خاشقجی لە مانگی ئاکتەوبری ساڵی ڕابردوو لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵی تورکیا، بەشێکە لە پلانەکانی ئەو گرووپە بووە.

ئەو ناوەند یان گرووە تایبەتە کاتێک پێکهات کە محەمەد بێن سەلمان کرایە جێنشینی حکوومەتی عەرەبستان و بە وتەی نیۆیۆرک تایمز، ئەو گرووپە لەو کاتەوە بە دوا چەندین ئۆپەراسیۆنی لە وڵاتانی دراوسێدا ئەنجام داوە و ڕاسپێردراون کە بە زۆرەملی دژبەران و نەیارانی سعوودی بگەڕێننەوە بۆ ڕیاز و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

ئەو رۆژنامە ئەمریکییە ئاماژەیەک بە ناوی سەرچاوەگەلی زانیاریی خۆی ناکات و هەروەها ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا (سیا)ش لە لێدوان لەوبارەیە خۆی دەبوێرێت. بەوەشەوە، نیۆیۆرک تایمز ناوی چەند کەسی چالاکی ئەو گرووپە دەبات، بۆ وێنە "سعوود قەحتانی" سەرۆکایەتی گرووپەکەی لە ئەستۆیە و هاوکات یەکێکە لە ڕاوێژکارانی نزیکی جێنشینی سعوودی.

ئەو ڕاپۆرتە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە تەواو مانا نکۆڵی لە ڕۆڵی محەمەد بێن سەلمان لە کوژرانی جەماڵ خاشقجی دەکات.

ئەگەرچی کۆنگریسی ئەمریکا سەبارەت بەو هەڵوێستەی ترامپ زۆر تووڕەیە و خوازیاری ئەنجام دانی توێژینەوەگەلێک لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ کوژرانی جەماڵ خاشقجی بوون و هاوکات خوازیاری داسەپاندنی گەمارۆ لە دژی کەسانێک بوون کە دەروەستیان بەو دۆسیەوە هەیە، کارێک کە بەردەوام دۆناڵد ترامپ خۆی لێ دەدزێتەوە.  

ترامپ ڕەنگە چاوپۆشی لەم ڕاپۆرتە نوێیەش بکات، بەڵام کۆنگریسی بێ شک ئەم ڕاپۆرتە بە هەند وەردەگرێت و وەک چەکێکی نوێ بۆ گوشار خستنە سەر سەرۆک کۆمار بۆ ئەنجام دانی هەندێک هەنگاوی فەرمی لە پەیوەندی لە گەڵ کوژرانی جەماڵ خاشقجی کەڵكی لێ وەردەگرێت؛ جەنایەتێک کە بە گوێرەی نیۆیۆرک تایمز بەشێک بووە لە کەمپەینێکی گەورە و بەربڵاوتر.

News Code 25691

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =