بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی CNN چەند کاتژمێر لەوە پێش لە کۆتایی دیداری ئەوڕۆ (پێنج شەممە)ی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کیم جۆنگ ئۆن رێبەری کۆریای باکووری و گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ هۆتێلەکانی خۆیان هەواڵی دا.
ئەوە لە کاتێکدایە کە سارا ساندێرز وتەبێژی کۆشکی سپی لە هەڵوەشانەوەی پلانی خورادنی نیوەڕۆی سەرکردەی دوو وڵات هەواڵی دابوو و بەوجۆرە دانیشتنی واژۆ کردنی ڕێککەوتنی هاوبەشیش کە کۆشکی سپی رۆژی ڕابردوو بەڵێنی دابوو، هەڵوەشاوەتەوە.
هاوکات کۆشکی سپی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دیداری ئەوڕۆی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کیم جۆنگ ئۆنی رێبەری کۆریای باکووری باش و سازێنەر وەسف کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: سەرکردەکانی دوو وڵات سەبارەت بە رێگەگەلی جۆراوجۆری پێشخستنی ڕەوتی چەک داماڵینی ناڤۆکیی کۆریا و هەروەها پرسەکانی ئابووری گفتوگۆیان کرد و ڕایان گۆڕییەوە. ئەگەرچی لەم خولە لە دیدارەکان ڕێککەوتنێک مسۆگەر نەکرا، بەڵام لایەنەکان بە دوای پلان داڕشتن بۆ دیدارگەلی داهاتووەوەن.
شایانی باسە، دیداری ئەوڕۆی سەرکردەکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور بە هۆی هەڵوەشانەوەی پلانی خواردنی نیوەڕۆ، بە کورتی بەڕێوەچووە.
Your Comment