به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پاگەندەی کرد: بە هەر نرخێک بووە کۆریدۆری تیرۆریستی لەناو دەبەین. بابەت سووریا نییە، بەڵکوو مانەوەی تورکیا و نەتەوەی تورکە. کاتێک بابەتەکە داهاتوومان بێت کەس بۆمان گرنگ نییە.
ئەردۆغان وتی: ئەوانەی پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن لە ڕاستیدا ئەمنیەتی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە. ئێمە لە دوای ئەمنیەتی خۆمان و هاوپەیمانەکانمانین.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی کرد: لە داهاتوودا زەربی سەخت لە تیرۆریستەکان دەدەین. ناکرێت ئەمریکا چەک بۆ ۲۳ هەزار کورد بنێرێت ئامادەش نەبێت تەنانەت چەک بە ئێمە بفرۆشێت. ئەمە چ جۆر هاوپەیمانێکە لە ناتۆدا.
Your Comment