بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "العربی الجدید"، بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاند کە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارە بە یاوەریی وەفدێکی باڵای دەوڵەتی سەردانی ئەمریکا بکات.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئەبدولمەهدی لەو سەفەرەدا بڕیارە سەبارەت بە پرسە گرینگ و هەستیارەکان لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی دانوستان بکات.
بەرپرسانی باڵای عێراقی جەختیان کرد: لە میانەی ئەو سەفەردا، عەبدولمەهدی لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق و بەری کرانی ئەو وڵاتە لە گەمارۆگەلی داسەپاوە بە سەر ئێران دانوستان و گفتوگۆ دەکات.
پێشتر نووسینگەی عەبدولمەهدی ڕایگەیاندبوو کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سەردان کردنی ئەو وڵاتە بانگهێشتی کردووە.
Your Comment