بۆچی ترامپ ده‌یه‌وێت سه‌رکرده‌ی داعش به‌ زیندوویی ده‌ستگیر بکات

هەندێک سەرچاوە لە چوونی هێزەکانی تایبەتی ئەمریکا بۆ ناوچەیەک لە سووریا بۆ زیندوو دەستگیرکردنی سەرکردەی داعش هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، جەبار مەعموری لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی عێراق رۆژی ڕابردوو (دووشەممە) ڕایگەیاند: بە پێی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان جموجۆڵی ئەبوبەکر بەغدادی لە سووریا بەرتەسک بۆتەوە. ئەو لە دەوروبەری بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا چالاکە بە بێ ئەوەی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بکرێتە ئامانج.

ڕاشیگەیاند: پاشەکشێی ئەمریکییەکان لە سووریا و ڕەوانەکرانی بەشێک لەو هێزانە بەرەو عێراق ڕەنگە دەسپێکێک بێت بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایشی بەغدادی و گواستنەوەی بۆ هەندێک ناوچەی عێراق و سەیر نییە گەر رۆژێک لە گرتەیەکی ڤیدئۆیی دەرکەوێت و خۆی دەرخات تا ئەمریکییەکان بیانوویەکیان بۆ مانەوە لە عێراق و پێوشوێن گرتن و کوشتنی ئەو هەبێت.

مەعموری ئاماژەی بەوەش دا: بەغدادی دواجار وەک سەرکردەکانی دیکەی داعش لە عێراق دەکوژرێت. حەشدی شەعبی بە سەریدا زاڵ دەبێت و کوژرانی بەغدادی بە مانای کۆتایی مەترسیی تیرۆریزم نابێت.

ئەو فەرماندەی حەشدی شەعبی جەختی لەوەش کرد: رزگار بوون لە مەترسیی تیرۆریزم جگە لە هەڵمەتی سەربازی پێویستی بە هەوڵی فیکری و کۆتایی هێنان بەو بیرۆکەیەیە کە بۆتە هۆی گەشە و پەروەردەبوونی گرووپگەلی ڕادیکاڵ و لەوان داعش.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک سەرچاوەی کوردی ڕایانگەیاندووە کە لەم دواییەدا هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی سەجرانی پارێزگای دیرەزور جێگر بوونە و دەستیان کردووە بە پشکنینی بەربڵاوی گوندەکانی سەجران و هاوێری بۆ دۆزینەوەی بەغدادی.

ئەوە سەرچاوانە ڕاشیانگەیاند: ئەو هەنگاوانە پاش بە دەست گەیشتنی ڕاپۆرتگەلێک لە بینینی بەغدادی لە ماوەی ١٠ رۆژ لەوە پێش لە ناوچەدا گیراوەتەبەر. دۆخی جوگرافیایی ناوچە و بوونی خەڵکی سڤیل بۆردومانی ئەو ناوچەیە دژوار دەکا. جگە لەوە ٥٠ پاسەوانی بەهێز کە هیچکات کۆڵ نادەن، کارەکەیان دژوارتر کردووە.

"اعربی الجدید"یش رۆژی ڕابردوو باسی لەوە کرد کە هێزەکانی ئەمریکی ئەبووبەکر بەغدادی‌یان لە سووریا گەمارۆ داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو میدیایە: رۆژی پێنج‌شەممە هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانەوە هەنگاویان ناوەتە ناو خاکی سووریا و هێزەکانی هەسەدە (هێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیک)ش لەو هەڵمەتەدا هاوڕێیان دەکەن و ئەوە دوای بە دەست هێنانی زانیاریگەلێک لە بینرانی بەغدادی لە ناوچەیەکی دیرەزور ئەنجام دراوە؛ ناوچەیەک لە نێوان باغوز و مەراشێدە لە باشوور و سەفافەنە لە رۆژئاوا و سارای ئەبووکەماڵ لە لە رۆژهەڵاتەوە پەیوەستە بە عێراق.

"اعربی الجدید" ئاماژەی بەوەش داوە: ئەمریکییەکان بەغدادی‌یان بە زیندوویی دەوێت و ئەویش بەو هۆیەی کە ترامپ بە دوای بەهرە وەرگرتن لەو بابەتە بە سوودی خۆیەتی و هاوکات نابێ لە بیرمان بچێت کە بەغدادی زانیاریی زۆر گرینگی بە لاوەیە.

ئەو میدیایە ڕاشیگەیاند: ئەگەری زیندوو دەستگیرکردنی سەرکردەی داعش زۆر کەمە و پێدەچێت کە ناوبراو بەر لە دەستگیر کران خۆی بتەقێنێتەوە.

News Code 24662

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =