AP ١٣٩٧ بەفرانبار ١٧ ٢٢:٥١

ئەبوو مەهدی موهەندیس:

گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ عێراق پیلانێکی کۆنە

گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ عێراق پیلانێکی کۆنە

جێگری حەشدی شەعبی عێراق جەختی کرد کە پاگەندەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ گواستنەوەی هێزەکانی لە سووریاوە بۆ عێراق پیلانێکی کۆنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "السومریه نیوز"، ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری حەشدی شەعبی عێراق بە هەواڵە بڵاوبووەکان سەبارەت بە گواسترانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان هۆکاری سەرەکیی قەیرانگەلی ناوچەیی و سەرکردایەتیی تیرۆریزمن و پاگەندەیان بۆ گواستنەوەی هێز لە سووریاوە بۆ عێراق یارییەکی کۆنە.

موهەندیس ڕاشیگەیاند: ترامپ ڕاشکاوانە باسی لەوە کردووە کە ئەمریکییەکان حەوت تریلیۆنیان لە ناوچەدا خەرج کردووە و هیچ سەرکەوتنێکیان مسۆگەر نەکردووە.

ئەوە فەرماندە باڵایەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکییەکان بە هیچ چەشنێک جێی متمانە نین و برایانی کوردی ئێمە لە سووریادا ئاگاداری ئەو بابەتن.

News ID 24165

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha