بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێوڕه‌سمی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان به ئاماده‌بوونی "مه‌لا لوقمان پێنجوێنی" به‌رپرسی نووسینگه‌ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له ئێران و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، نوێنه‌ری نووسینگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان، نوێنه‌ری حه‌وزه‌ی هونه‌ری ڕێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی ئێران، لێپرسراوی ژووری بازرگانی ئێران، "به‌هرام وه‌له‌دبه‌یگی" سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان له تاران، و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانی زانکۆ و ژماره‌یه‌ک له هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان نیشته‌جێ ئێران له نووسینگه‌ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی عێراق Kurdistan Socialist Democratic Party که وەکوو حیزبێکی نیشتمانی و نەتەوەیی پێناسەی خۆی کردووە، لە ساڵی ١٩٧٦ لە کوردستانی عێراق دامەزراوە و "محەمەد حاجی مەحموود" سکرتێری گشتیی ئه‌م حیزبەی له ئه‌ستۆدایه که که‌سایه‌تییه‌کی به‌رچاویی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌یه.
ساڵڕۆژی پەنجاساڵەی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای ئێران و نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان لە تاران بەڕێوەچوو.
News ID 60162
Your Comment