AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١٣ ٠٧:٠٧

ڕاوێژکاری سەربازی ڕێبەری باڵای ئێران: لەوانەیە ئەمریکا هێرشی زەوینی بکاتە سەر ئێران

ڕاوێژکاری سەربازی ڕێبەری باڵای ئێران: لەوانەیە ئەمریکا هێرشی زەوینی بکاتە سەر ئێران

ڕاوێژکاری سەربازی ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند: پێویستە ئەم شەڕە بە شەڕی سێیەم یان شەڕی ١٧ ڕۆژەی موحەڕەم ناوببەین، کە لەو ماوەیەدا گورزی توندمان لە ئەمریکا داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن ڕەزایی ڕاوێژکاری سەربازی ڕێبەری باڵای ئێران وتی: ئامانجی ئەمریکا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و کردنەوەی گەرووی هورمز و هێرشکردنە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو.

ڕوونیشی کردەوە: ئەمریکا بەبێ ئاماژەدان بە ڕێککەوتن، هێرشەکانی بۆ سەر کەناراوەکانی باشووری وڵاتەکەمان دەستپێکرد. لە کاتێکدا ئەمریکا لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتندا سەروەری ئێرانی قبووڵ کردبوو، دەستی کرد بە هێرش و بۆردومانکردنی کەناراوەکانی وڵاتەکەمان، لەوانەش بۆردومانی قەشم و سیریک.
ڕاوێژکاری سەربازیی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئێران وتی: ئامانجی ئەمریکا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و کردنەوەی گەرووی هورمز و هێرشکردنە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو. ئەمریکا ڕێگڵی پێوەندی نێوان پارێزگاکانی باشوور و باکووری کردە ئامانج، هێرشی کردە سەر ئەو پردانەی کە بەرەو پارێزگاکانی هورمزگان و بەندەر عەباس دەچن، ڕادارەکانی پارێزگاکانی کەنار دەریاکان، بەشێک لە ناوەندی سەربازی کردە ئامانج و چەند خاڵیش لە ١٥ پارێزگا بۆ ئامادەکردنی بوار بۆ جێگیرکردنی هێزی زەمینی.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە هەفتەی کۆتایی ئەم ١٧ ڕۆژەدا شەپۆلەکانی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران وردتر و چڕتر بوون بە بەراورد بە شەڕی ٤٠ ڕۆژە، بنکەکانی ئەمریکایان کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشدا کوێت زیانێکی زۆری بەرکەوت و زۆرینەی هێزەکانی ئەمریکا لەوێ کشایەوە، هەروەها زیاتر لە ٤٠ بۆ ٥٠ فڕۆکەی لاشەی پان لە هەولێر بۆ گواستنەوەی هێز بەکارهێنران.

زیادیشی کرد: فەرماندەیی CENTCOM لە قەتەرەوە بۆ ئوردنیش گواسترایەوە، بەڵام دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئوردن، گواسترایەوە بۆ ئیسرائیل؛ هەنگاوێک کە بووە هۆی ئەوەی ناوەندی فەرماندەیی و پشتیوانی ئەمریکا لە ناوچەی گەرووی هورمز بە شکستی پلانی ئۆپەراسیۆنەکەی دوور بکەوێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “لە بارودۆخی ئێستادا ئاگربەستی ڕاستەقینە نییە، بەڵام جۆری هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانج و مانادارە، لە شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا ئامانج لە ناوبردنی کەرەستە و هێزی دوژمن بووە، بە پێی ئاماری پنتاگۆن ٦٥٠ کەس کوژراون و بریندار بوون، بەڵام مەزەندەی ئێمە ٥٠٠ کوژراون و تا ئێستاش ژمارەی بریندارەکان کۆدەکرێنەوە”.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا هێرشی زەمینی هێشتا ئەگەری هەیە، ڕوونی کردەوە: ناتوانین بڵێین پلانی هێرشە زەمینیەکەیان بە تەواوی ڕەتکراوەتەوە، بەڵام ئەو پلانە خەیاڵیەی کە ترەمپ لە مێشکیدا بوو، ڕوونادات و زۆر لاواز بووە، هەروەها لەوانەیە ئۆپەراسیۆنی سنووردار ئەنجام بدەن.

ئاماژەشی دا هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر کەشتییەکەمان، کە هەوڵماندا وەڵامی بدەینەوە بەڵام ئۆکرانیا، ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشە هەڵە بووە و بێگومان ئەم کارە دەبێت لە هەر حاڵەتێکدا قەرەبوو بکرێتەوە، نموونەیەکی دیکەش بەشداریکردنی سعودیە بوو لە بۆردومانکردنی عێراقدا، کە بێگومان سعودییەکان لە پەیوەندیدا لەگەڵ ئێران ڕایانگەیاند کە دەستیان لەم هێرشانەدا نەبووە، بێگومان ئێمەش بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین.

فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران بە ئاماژەدان بە دۆخی هەستیاری ئێستای ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، هۆشداریی دا: ئەم مانۆڕە ئەمریکییانە ڕەنگە پریشکی جەنگی جیهانی سێیەم چالاک بکەن و دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای ئاسیا پتانسیەلەی زۆر زیاتری هەیە لە ئەوروپا پێش جەنگی جیهانی دووەم؛ گەرووی هورمز و کەنداوی فارس خاڵێکی زۆر هەستیارن کە کردەوە و ئامانجەکانی ئەمریکا بۆ زاڵبوون بەسەر گەرووی هورمزدا توانای دروستکردنی ململانێی نێوان ناوچەیی و بەشداریکردنی زلهێزەکانی دیکەیان هەیە.

News ID 60129

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha