بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەقایی سەبارەت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان پاکستان و سعودیە و تورکیا وتی: ئەم پێشهاتە نیشانەی گۆڕانی تێڕوانینی وڵاتانی ناوچەکەیە.
وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی دوو بۆ سێ ساڵی ڕابردوو، وڵاتانی ناوچەکە درکیان بەوە کردووە کە ئاسایش کاڵایەک نییە کە لە دەڵاڵە ئەمنییە ساختەچییەکان بکڕدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە: سیاسەتی پرەنسیپی ئێران هەمیشە هاندانی وڵاتانی ناوچەکە بووە بۆ هاوکاری و بەهێزکردنی متمانەی یەکتر بۆ ئاسایشی ناوخۆیی، بەبێ ئەوەی پشت بە ئەکتەرەکانی دەرەوەی ناوچەکە ببەستن. لەم ڕووەوە پێویستە ئەم پێشهاتە لەبەرچاو بگیرێت.
ڕژێمی زایۆنی گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە
بەقایی وتی: دوای پێشهاتەکانی مانگی ئۆکتۆبەری سێ ساڵ لەمەوبەر و دەستپێکردنی پلانی چەوسێنەران بۆ لەناوبردنی فەلەستینی داگیرکراو و جینۆساید لە غەززە و هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان و باقی وڵاتانی ناوچەکە، وڵاتانی ناوچەکە زیاتر لە جاران گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە گەورەترین مەترسی لەسەر سەقامگیری و ئاسایش و هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە ڕژێمی زایۆنییە.
ئەمریکا بەشێکە لە هۆکاری نائەمنی ناوچەکە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: ئەمریکا خۆی بەشێک بووە لە هۆکاری نائەمنی ناوچەکە.
بەقایی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر پشتیوانیی سەرتاسەری ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنی و ئەو بەرگ و قەڵغانی سیاسییەی کە بۆ ئەم ڕژێمە دابینی دەکرد نەبوایە، ئەم ڕژێمە نەیدەتوانی تاوانەکانی بە بێ سزایی لە ناوچەکەدا ئەنجام بدات.
Your Comment