بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
لە تارانی پایتەخت و لە هەموو شار و شارۆچکەکانی ئێران، بە گوێرەی نەریتێکی چەندین ساڵە، ئەوانەی نەیانتوانیوە بڕۆنە کەربەلا بۆ بەشداریی لە چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن، لە شارەکانی خۆیاندا دێنە سەر شەقام و شین دەگێڕن.
لە تاران سەدان خێوەتی خزمەتگوزاری بۆ تازیەبارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن دانراوە.

کەشوهەوای ڕێپێوانی ئەمساڵ، جگە لە سۆزی حوسێنی، پڕە لە دەنگدانەوەی خۆڕاگری و توڕەیی پیرۆز لە تاوانەکانی چەوسێنەرانی جیهانی و زیارەتکارانیش ئاڵای "یاالثارات الحسین" بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەو ڕێبەرە شەهیدە هەڵدەگرن.
لە کاتی خۆرهەڵاتن و کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە، ڕێوڕەسمی شکۆمەند و چەند ملیۆن بە جێماوانی ئەربەعینی حوسێنی لە تاران بە دروشمی "دەبێ هەستیتەوە" دەستی پێکرد.

خەڵک دەستە بە دەستا، بە خێزان و لەگەڵ هاوڕێیان، بە درێژایی ڕێگای ڕێپێوانەکە بەشداری لە چلەی ماتەمینی دەکەن.
ئاڵای سووری تۆڵەی خوێن لە هەموو درێژایی ڕێگاکەدا دیارە، شانبەشانی ئاڵای ئێران و لافیتەی ڕەش کە خەڵک هەڵیگرتووە. ئەم مەراسیمە لە ڕاستیدا خاڵی دەستپێکی پیاسەی شوێنەوارەکانی حوسێنییە.
Your Comment