AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١٩ ١٥:٢٨

ئێران 42 فڕۆکەی سەربازی ئەمریکای تێکشکاند

ئێران 42 فڕۆکەی سەربازی ئەمریکای تێکشکاند

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بە خەمڵاندنی زیانەکان دانی بەوەدا نا کە هێرشەکانی ئێران لاوازی بنکەکانی ئەمریکای ئاشکرا کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانەش ئەم دواییانە لە ئوردن، تیشک دەخاتە سەر پەرەسەندنی مەترسییەکانی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران.

بەڵام ئەمریکا ئەوەندە ئامادە نییە بۆ بەرگریکردن لە بنکەکانی دەرەوەی وڵات و ژێرخانی گرنگ و کارمەندەکانی.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: بنکەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری زەریای ئارام بە تایبەتی بەرەوڕووی هێرشەکانی چین و کۆریای باکوور دەبنەوە - هەروەها بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ڕۆژنامەکە دانی بەوەدا ناوە؛ هەڵبژاردنی بەردەم کۆنگرێس و پنتاگۆن ڕوونە: ئێستا پارە خەرج بکەن بۆ پاراستنی ئەم دامەزراوانە یان لە داهاتوودا ڕووبەڕووی کێشەیەکی زۆر جددیتر ببنەوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی حەماسی، ئێران زیاتر لە دوو هەزار هێرشی ئاسمانی، مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە و لانیکەم 20 شوێن لە هەشت وڵاتدا زیانیان پێگەیشتووە کە سوپای ئەمریکا بەکاریدەهێنن.

تا ئێستا تەنیا زیانی کەرەستە و دامەزراوەکان ١٣ ملیار دۆلاری ئەمریکیی تێچووە. بە گشتی ئێران زیاتر لە 42 فڕۆکەی سەربازی ئەمەریکای زیان پێگەیاندووە یان لەناویان بردووە، کە ژمارەیەکیان لە بنکە ئاسمانییەکان بوون.

News ID 60169

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha