AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١٩ ٠٨:٢٩

بەرپرسێکی باڵای ئێران: بە هیچ لەونێک پاشەکشێ لە گەرووی هورمۆز ناکەین

بەرپرسێکی باڵای ئێران: بە هیچ لەونێک پاشەکشێ لە گەرووی هورمۆز ناکەین

ئامۆلی لاریجانی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ لەونێک لە گەرووی هورمز پاشەکشێ ناکات و گەرووی هورمزیش ناگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی پێشووی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی حکوومەتی ئێران جەختی لەوە کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ لەونێک لە گەرووی هورمز پاشەکشێ ناکات و گەرووی هورمزیش ناگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی پێشووی.

ئایەتوڵڵا ئامۆلی لاریجانی بە پشتبەستن بە ڕێساکانی یاسای نێودەوڵەتی ترەمپ و نەتانیاهۆی بە تاوانباری جەنگ ناوبرد و وتی: شەهیدکردنی ڕێبەری شۆڕش و منداڵانی میناب و خەڵکی لامێرد و قوربانییەکانی شارە جیاجیاکان و لەناوبردنی موڵک و ماڵی هەموویان تاوانی جەنگن.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر شکستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان (ڕووخانی حکوومەت، هەڵوەشاندنەوەی ئێران، لەناوبردنی هێزە چەکدارەکان، هێزی مووشەکی و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی) ڕایگەیاند: نەتەوەی ئێران و هێزە چەکدارەکان لە گەرووی هورمز وەستاون و سەروەریی ئەم ڕێڕەوی ئاوییە لە دەستی کۆماری ئیسلامیدایە.

جەخەیشی کرد: ئێمە بە هیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەین، و گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی پێشووی ئەگەر بیانەوێت تێپەڕن بە ئازادی، دەبێت پابەندبن بە مەرجەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن.

News ID 60165

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha