بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی لەگەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی زیادی کرد: کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو، و نزیکەی حەوت کاتژمێر لە خزمەت ڕێبەری خۆشەویستمان بووین، و توانیمان هەموو پرسەکانی وڵات لەگەڵ یەکتر تاوتوێ بکەین.
سەرۆک کۆمار لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو نیگەرانییە سەرەکیانەی کە ورووژێنران پەیوەندییان بە پرسی بژێوی خەڵک، دۆخی بازاڕ، دامەزراندن و کێشەی بێکاری، خانووبەرە بۆ خەڵک، و ئەو کێشانە هەبوو کە ئێستا بە هۆی گەمارۆ و سزاکاندا سەریان هەڵداوە”.
وتیشی: هەروەها گفتوگۆی وردمان کرد سەبارەت بەوەی کە چۆن پتەو دەبین، پشتیوانی و یەکڕیزی و یەکگرتوویی خەڵک، کە بۆ ماوەی حەوت هەشت کاتژمێر گفتوگۆیان لەسەر کرا.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە گرنگترین ئامۆژگارییەکانی ڕێبەری شۆڕش لەم کۆبوونەوەیەدا چی بووە، وتی: هیچ شتێک لەوە گرنگتر نییە کە هەموو پلانەکانی دوژمن ئێستا بۆ دروستکردنی ناکۆکییە و ئەوەی دەبێت بیکەین ئەوەیە کە خۆمان لە دروستکردنی ناکۆکی دوور بخەینەوە”.
Your Comment