بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نزیکەی ٤٠٠ خێزانی خەڵکی ناوچەکانی دەوروبەری حەسەکە، یەکەم کاروانی ئاوارە خەڵکی سەرێکانی دوای حەوت ساڵ ئاوارەبوون بەرەو شارەکانی خۆیان بەڕێکەوتن.
ئەم خێزانانە لە دوای هێرشی تورکیا و گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و ئێستا لە قۆناغی یەکەمی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکاندان بۆ سەرکانی.
سەدان ئاوارەی خەڵکی سەرێکانی کە لە شاری حەسەکە و کەمپەکانی ئەم ناوچەیە نیشتەجێ بوون، لە دوێنێوە دوا ئامادەکاریی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەست پێکردبوو.
ئەمڕۆ یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی گوندی تویان لە جەرگەی حەسەکە بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەوت. کاروانەکە لە نزیکەی 400 خێزان پێکهاتووە.

Your Comment