بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارک ئێسپەر، وەزیری پێشووی جەنگی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیوز جەختی لەوە کردەوە کە ئەو مەرجە نوێیانەی کە ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و دەستپێکردنەوەی کەشتیوانی لە ئاستی پێش جەنگدا خستووەتەڕوو، نیشانەی ئەوەیە کە بەرپرسانی ئێران متمانەیان بە هەڵوێستی خۆیان هەیە لە دانوستانەکان و ئەو ھێزەی کە لە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز ھەیانە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم هەڵوێستە ئەوە دەردەخات کە ئێران پێی وایە دەستی باڵای هەیە و سەردەکەوێت. مەرجە نوێیەکانی ئێران ئەوە دەردەخەن کە تاران بوێرتر بووە و متمانەی بە پێگەی خۆی هەیە لە جیهاندا.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئێسپەر باسی لە کەمیی بەشێک لە تەقەمەنی ئەمریکا کرد لە کاتی شەڕی ئێستا لەگەڵ ئێران و هەوڵەکانی حکومەت بۆ زیادکردنی بەرهەمەکانیان.
ئیسپێر ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی ئەمریکا بە چەندین شێوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەدات، بەڵام کاتێک نزیکەی دوو ساڵ دەخایەنێت بۆ دروستکردنی مووشەکی پاتریۆت، ئەو ڕێکارانەی ئێستا دەگیرێنەبەر لە کورتخایەندا کاریگەرییان نابێت، هەرچەندە دەبێت بە ڕێکاری ستراتیژی بگیرێتەبەر.
Your Comment