بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واڵستریت لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: تورکیا لە بری دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا، داوای لە واشنتۆن کردووە بۆ شەڕی دژی داعش یارمەتیی سەربازیی زیاتر بداتە ئەنقەرە.
بە وتەی ئەو رۆژنامەیە تورکیا داوای لە ئەمریکا کردووە کە لە بواری هێرشی ئاسمانی و هەروەها جیهازاتی لوجێستیکی و گواستنەوەی هێز و چەک و چۆڵی شەڕ یارمەتیی زیاتر بداتە ئەنقەرە.
واڵستریت لە درێژەدا دەنووسێت: لە ئەگەر وەدی هاتنی ئەو داخوازییانە لە لایەن ئەمریکاوە، ئامادەبوونی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکان نە تەنیا لە سووریادا کەم نابێت، بەڵکوو پەرە دەستێنێت.
لە دوارۆژەکانی ساڵی ٢٠١٨ دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بڕیاری خۆی بۆ بردنەدەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا هەواڵی دا و چەند رۆژ دواتر ڕاگەیێندرا کە بەڵێنی "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا بە ترامپ بۆ بنەبڕکردنی داعش لە سووریا بۆتە هۆی ڕازی بوونی ترامپ بە بردنەدەرەوەی هێزەکانی لە سووریا.
Your Comment