کاردانەوەی تورکیا بە پاڵپشتیی واشنتۆن لە کوردەکان

تورکیا کاردانەوەی نیشان دا بە لێدوانەکانی سناتۆری ئەمریکی لەبارەی پاڵپشتی لە کوردەکانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا کاردانەوەی نیشان دا بە پەیامێکی تویتەری لیندسی گراهام سناتۆری ئەمریکی و وتی: گرووپگەلی تیرۆریستیی سووریا ناتوانن هاوپەیمانی ئەمریکا بن.

ئیبراهیم کالین لە هەژماری تویتەری خۆی لە وەڵامی لیندسی گراهام نووسی کە ئێوە باش دەزانن گرووپی کوردیی پەیەدە / یەپەگە هەمان لقی سووریی پەکەکەیە.

رۆژی ڕابردوو لیندسی گراهام سناتۆری باڵای کۆماریخواز بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تویتەریی خۆیدا وتبووی کە پاش دیداری لە گەڵ ترامپ بڕیاری دەرچوون لە سووریای بە مەرجەوە قبووڵ کردووە.

یەکێک لە مەرجەکانی گراهام لەوبارەیە بەڵێندانی ترامپ بۆ پاڵپشتی لە کوردەکانی سووریا بووە کە تورکیا بە تیرۆریستیان دەزانێ.

دۆناڵد ترامپ کەمتر لە دوو حەوتەی ڕابردوو بە فەرمی ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا دەباتە دەرێ. ئەو بڕیارەی کاردانەوەیەکی بەربڵاوی لە ئەمریکا بە دواوە بوو و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە بە هۆی ناڕەزایەتیی بە بڕیارەکەی ترامپ بۆ دەرچوون لە سووریا لە پۆستەکەی خۆی کشایەوە.

News Code 24009

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =