به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش بە ڕێبەری ئەمریکا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی شاری مەنبەج ڕایگەیاندووە کە شاری مەنبەج ڕادەستی هێزەکانی سووریا نەکراوە.
شایانی باسە کە فەرماندەی سوپای سووریا ڕایگەیاند کە ئەوان بەرپرس لە دابین کردنی ئەمنیەت بۆ هەموو سووریا، لە دوای داواکاری کوردی سووریا سوپای ئەم وڵاتە لە مەنبەج ئاڵای سووریای حەوا خستووە.
پێشتریش هێزەکانی سووریای دیوکڕاتیک ئاماژەیان دابوو کە لە شاری مەنبەج دەکشێنەوە تاکوو سوپای سووریا جێگەیان بگرێتەوە. لە دەوڵەتی سووریاش داوا دەکەین دژی هێرشی سوپای سووریا بوێستێتەوە.
ئەردۆغان ئەم هەواڵەی بە شەڕی دەروونی وسف کرد و وتی قبووڵی ناکەن. هێشتا چوونی سوپای سووریا بۆ مەنبج تائید نەبووە. من بە زوویی لەگەڵ پووتین سەبارەت بەم دۆخە دیدار دەکەم.
وەزارەتی بەرگری تورکیاش هەڕەشەی کردووە کە کوردی سووریا مافی ئەوەی نییە کە گرووپەکانی دیکە بۆ ناوچەکە بانگهێشت بکەن.
Your Comment