بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ئەم ئاژانسە تورکییە پاگەندەی کرد: هێزەکانی سوپای سووریا و ڕووسیا بە هەماهەنگی لەگەڵ کوردی سووریا هێزەکانیان بۆ ناو شاری مەنبەج گواستووەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤٠ ئۆتۆمبیل کە هێزەکانی سووریای تێدا بووە، دوو تانک و ژمارەیەک بارهەڵگر کە پێداویستییان هەڵگرتووە، هەروەها زرێپۆشی سەربازیی لە باشووری شاری مەنبجەوە چوونەتە ناو شارەکە.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کاروانی هێزەکانی سووریا دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی کورتیان لەگەڵ هێزە کوردییەکان ئەنجام داوە، بەرەو ناوچەی عەریمە لە ڕوژئاوای مەنبەج ڕۆشتوون.
ئانادۆڵ ئاماژەی داوە کە یهپهگه عهریمهی رادهستی هێزهكانی سووریا و ڕووسیا كردووە، ناوچەی عهریمه دهكهوێته نێوان رۆژئاوای منبج و ناوچهی قهڵغانی فوراتهوه کە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا کۆنترۆڵ دەکرێت.
Your Comment