بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیانییەکەدا ڕایگەیاند: وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بڕایرە سبەینێ سێشەممە لە ژێنێڤ سەبارەت بە سووریا کۆ ببنەوە.
لە بەیانییەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەم بارەوە هاتووە: وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا وەکوو بەرپرسانی وڵاتانی پارێزەری ئاگربڕ لە سووریا سبەینێ سێشەممە لە ژێنێڤ کۆبوونەوەیان دەبێت.
بە پێێ ئەو بەیانییە، تەوەری ئەو کۆبوونەوە باس و گفتوگۆ لە سەر چارەسەری سایسی دۆخی سووریا و پێکهێنانی کومیتەی یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە دەبێت.
بۆچوونی ئێوە