به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، سوپای تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که ڕۆژی دووشه‌مه له میانه‌ی هێرشێکی ئاسمانی له بۆ سه‌ر شاخه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ۵ ئه‌ندامی په‌که‌که‌یان کوشتووه.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی هێزه‌کانی تورکیا، ئه‌ندامانی سه‌ر به په‌که‌که له ناوچه‌کانی گارا، زاب، ئاواشین و مه‌تینا له هه‌رێم کوژراون.
هه‌روه‌ها سوپای تورکیا ئاماژه‌ی داوه که بنکه و باره‌گای هێزه‌کانی په‌که‌که‌ش له‌م شاخانه کراوه‌ته ئامانج. شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و سوپای تورکیا له ساڵی ۲۰۱۵وه ده‌ستی پێ کردووه‌ته‌وه و هه‌ر دوو ئاماری کوژراو و برینداره‌کانی یه‌کتر ناوه ناوه بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
Your Comment