به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له جه‌زیره، ڕۆژنامه‌ی سه‌باح ڕه‌هه‌ندی نوێی له چۆنیه‌تی کوژرانی جه‌ماڵ خاشقجی بڵاو کردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌که له زاری به‌رپرسێکی ئه‌منی تورکیاوه نووسیویه‌تی: تیمی تیرۆری خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان سه‌ره‌تا کیسه‌یه‌کی نایلۆنیان له ده‌م و چاوی خاشقجی کێشاوه و جله‌کانیان ده‌ر هاوردووه.
له درێژه‌دا هاتووه: سه‌لاح ته‌بیقی، پزشکی یاسایی عه‌ره‌بستان دواجار خوێنی خاشقجی له ده‌ماره‌کانی ده‌رکێشاوه تاکوو به دیواره‌کانی باڵوێزخانه‌که‌دا فیچقه نه‌کات و ته‌رمه‌که‌یان دواتر تیکه تیکه کردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کراوه که فڕۆکه‌خانه‌ی تورکیا له کاتی هاتنی سه‌لاح ته‌بیقی توانیه‌تی نه‌شته‌رێک و مقه‌ستێکی پزشکی له ناو که‌ل و په‌له‌کانی ببینێته‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه له حاڵێک دایه که ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت پێشتر نووسیبووی که دوای خنکاندنی خاشقجی جۆره ماده‌یه‌ک کراوه‌ته ناو خوێنی تاکوو بگرسێت و له کاتی تیکه تیکه کردنی خوێنه‌که‌ی به دار و دیواردا فیچقه نە کات.
بۆچوونی ئێوە