به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له جه‌زیره، نه‌عمان کورتلمۆش، جێگری سه‌رۆکی حزبی داد و گه‌شه جارێکی دیکه داوای کرد که عه‌ره‌بستان شوێنی ته‌رمی خاشقجی ئاشکرا بکات.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: له ڕیاز داوا ده‌که‌ین تاکوو ناوی ئه‌و که‌سه ئاشكرا بکات که فه‌رمانی کوشتنی خاشقجی داوه. مسوڵمانان نیگه‌رانن که له کاتی ڕێوڕه‌سمی حه‌ج ڕووداوی خاشقجی به‌سه‌ریاندا بێت.
کورتلمۆش زیادی کرد: ئه‌گه‌ر مسوڵمانان له ئه‌منیه‌تی حه‌ج گومان بکه‌ن چی دیکه جێگه‌یه‌ک بۆ خزمەتکارانی حه‌ره‌مه‌ینی شهرهفهین نامێنێت و ڕێوڕه‌سمی حه‌ج به ئارامی به‌ڕێوه ناچێت.
شایانی باسه که جه‌ماڵ خاشقجی، ڕۆژنامه‌نووسی عه‌ره‌بستانی دوای سه‌ردان بۆ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆل ون بوو، دوای دوو حه‌فته عه‌ره‌بستان به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی سعوودییه له تورکیا کوژراوه.
Your Comment