گەشتی هاوبەشی کوردی سووریا و ئەمریکا لە کۆبانی

بە هۆی بۆردمانەکانی تورکیا گشتی هاوبەشی هێزەكانی ئەمەریكا و کوردی سووریا لە باکووری ئەم وڵاتە دەستی پێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، هێزەكانی ئەمەریكا لەگەڵ هێزەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ناوچە سنووریـیەكانی ژێر دەسەڵاتی کوردی سوریا گەشتی هاوبەشیان دەست پێ کرد ، ئەمەش بە مەبەستی ڕاگرتنی تۆپـبارانەكانی توركیا ئەنجام بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە گەڕۆكە هاوبەشەكان لە شارۆچكەی شێخلەری ڕۆژئاوای كۆبانیـیەوە دەستیان بە سووڕانەوە كردووە و گەیشتوونەتە كۆبانی‌ و لەوێشەوە بەرەو گرێ سپی و شارۆچكەی سلووكی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی گرێ سپی.

بڕیار وایە کە ئەو هێزە هاوبەشە گەڕۆكانە بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام دەبن تاکوو ئارامی لە سەر سنوور جێگیر دەبێت.

شایانی باسە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای توركیا لە سەرتانسەری هێڵی سنووریی لە ڕۆژئاوای كۆبانی هەتا ڕۆژهەڵاتی گرێ سپی گوندەكانی سەر سنووری تۆپـباران کردووە و بەم هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە یان بریندار بوون.

پـێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی کرد بوو وڵاتەكەی هێرش لە دژی هێزە كوردیـیەكانی سوریا ئەنجام دەدات ئەگەر شاری مەنبج چۆڵ نەكەن.

News Code 22791

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =