خاشقجی بێ ئاگاداری بن سەلمان نەکوژراوە

سەرۆکی پێشووی هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیەند کە هه‌ڵوێستی عەرەبستان سەبارەت بە کوژرانی خاشقجی دووفاقیانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هەیل، جان بێرنان، سەرۆکی پێشووی هەواڵگری ئەمریکا سەبارەت بە کەیسی جەماڵ خاشقجی وتی: ئەگەر ئەم ڕۆژنامە نووسە لە ئۆتێل ون ببوایەت ئەم پاگەندەی عەرەبستان قابیلی قبوڵ کردن بوو، بەڵام کاتێک وێنە هەیە کە خاشقجی چووەتە باڵوێزخانەی عەرەبستان ناتوانن بڵێن ئێمە ئاگاداری چارەنووسی نین.

ئەو زیادی کرد: زۆر ئەستەمە ئەم کارە بێ ئاگاداری بەرپرسانی سعوودی و بە تایبەت محەمەد بن سەلمان ئەنجام بووبێت.

برنان ئاماژەی دا: ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەتوانێت ببێتە هۆی بەرپرسیاریەتی بۆ مەلەک سەلمان، ئەگەرچی ڕەنگە ئەو پاگەدە بکات کە ئاگاداری ڕووداوەکە نەبووە.

شایانی باسە جەماڵ خاشقجی حەفتەی ڕابردوو چووە باڵوێزخانەی سعوودییە لە ئەستەنبۆڵ، بەڵام نەهاتە دەرەوە و دوای ئەم سەردانە بێ سەروشوێن کرا، پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاندووە کە خاشقجی لە باڵوێزخانەی عەرەبستان کوژراوە.

News Code 22395

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =