AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ١٥ ١٥:١٦

گفتوگۆی مەکگورک و بارزانی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

گفتوگۆی مەکگورک و بارزانی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

ڕێبەری پارتی دیمۆکرات پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ یەكشەممە لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بڕێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كونسوڵی ئەمەریكا لە شاری هەولێر.
برێت مەکگورک پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد لە هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان و ئەو سەركەوتنەی بە گرنگ وەسف كرد و جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد لە هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان و ئەو سەركەوتنەی بە گرنگ وەسف كرد و جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردەوە.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كران.
News ID 22226

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha