AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ١٠ ٢١:٠٣

کاردانەوەی ئاژانس بە پاگەندەی نەتانیاهۆ سەبارەت بە ئێران

کاردانەوەی ئاژانس بە پاگەندەی نەتانیاهۆ سەبارەت بە ئێران

ئەمینداری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە کاردانەوە بە نمایشی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ جەختی لە سەربەخۆیی دەنگی ئاژانس وەک یەکێک لە یەکەمایەتییەکانی ئەو ئاژانسە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نیۆیۆرک تایمز، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ سێ شەممە لە وەڵامێکی ئاشکرا بە پاگەندەی ئەم دواییەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە بوونی بنکەی ناڤۆکی نهێنی لە ئێران، جەختی لە گرینگیی سەربەخۆیی ئەو ناوەندە کرد.

هەر لەو پەیوەندییە، یۆکیا ئاماندۆ ئەمینداری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕوونی کردەوە: ئاژانس تەنیا لە ئەگەری پێویست پشکێنەرانی خۆی بۆ سایتە باس کراوەکان دەنێرێت. ئاژانس کەڵك وەردەگرێت لە تەواو پادمانە هاوپەیوەندەکان لە گەڵ زانیارییەکانی بەردەست، بەڵام هیچ زانیارییەکی ڕواڵەتی قبووڵ ناکات.

ڕاشیگەیاند: تاقیکردنەوەی ڕاستی و دروستی بۆ پاراستنی ڕەوایی و سەربەخۆیی ئاژانس لە یەکەمایەتییەکانی ئێمەیە. تەواو زانیارییە بە دەست گەیشتووەکان لەوان ئەو زانیاریانەی لە لایەن کەسی سێهەمەوە ئاراستە دەکرێت، بە وردبینی لێکدەینەوە و لە گەڵ زانیارییەکانی دیکەی هەڵسەنگێنین.

News ID 22117

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha