به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی دیتیب له شاری کۆڵنی ئا‌ڵمانیا وتی: له‌م دۆخه هه‌ستیاره دیدارێکی زۆر سه‌رکه‌وتووانه‌ی له ئا‌ڵمانیا بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێمه نائه‌ورووپایی و دوژمن نیشان بده‌ن، ئه‌م مزگه‌وته‌ی ئێمه ده‌بێت هێمایه‌کی گه‌وره له بوونی ئێمه لێره بێت.
ئه‌و زیادی کرد: له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه جه‌نایه‌تکارێکی داعشی که خه‌ڵکی ئاسایی له شه‌قامه‌کان ده‌کوژێت له‌گه‌ڵ چەکدارانی په‌که‌که که منداڵێکی ۱۱ مانگانیان له‌گه‌ڵ دایکی کوشت جیاوازی نییه.
ئه‌وردۆغان وتی: هه‌ر شتێک به هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌ک له پشتیوانی له تیرۆر بکات و بیه‌وێت مسوڵمانان بکوژێت په‌یوه‌ندی به ئیسلام و باوه‌ڕه‌کانی ئێمه‌وه نییه. گرووپه تیرۆیستییه‌کان که زیاترین خوێنی مسوڵمانانیان ڕژاندووه ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه ده‌یانه‌وێت له ژێر ناوی جیهادی بوون و ئیسلامی بوونی زێڕین دزه بکه‌نه ناو مسوڵمانان.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ئێشتاین مایه‌ر و مێرکل بابه‌ته‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات به باشی باسی لێوه کرا. جه‌ختم کرد که ناکۆکییه‌کانی ئه‌م دواییه کۆتایی پێ‌دێنم و له سه‌ر به‌رژوه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان کار ده‌کەین.
بۆچوونی ئێوە