خۆگلاندن بە شەڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا بوو

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ وێرانییه‌کانی دوای هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق بکات، وتی: چوونه‌ ناو شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا بوو.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ گۆڤاری هه‌یل بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ وێرانییه‌کانی دوای هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق بکات، ڕایگه‌یاند: چوونه‌ ناو شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا بوو.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا درێژه‌ی دا: گه‌وره‌ ترین هه‌ڵه‌ی مێژوویی ئه‌مریکا ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌ لایه‌ن جۆرج بووشه‌وه‌ ئه‌مریکا چووه‌ ناو شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین.

ئه‌و درێژه‌ی دا: واشنتۆن ۷ تریلیۆن دۆلاری له‌ ناوچه‌که‌ سه‌رف کردووه‌ که‌ زۆر زیاتر له‌ خڵماندنی پێنتاگۆن و که‌سایه‌تیه‌ زانکۆییه‌کان بووه‌.

News Code 21856

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =