بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان، فاتێح موستەفایی لە کۆبوونەوەی خەسارناسی ڕۆژنامەگەری کوردی لە سنە وتی: ئەنجومەنی ئەدەبی مەریوان بە هاوکاری ئیداری فەرهەنگ و ئیرشاد و یانەی چاپەمەنیەکانی کوردستان بە بیانووی ۱۲۰ ساڵەیی ڕۆژنامەگەری کوردی کۆنفڕانسێک بۆ خەسارناسی ڕۆژنامەگەری کوردی بەڕێوە دەبات.
ئەو زیادی کرد: کۆنفڕانسەکە ٤ی گەلاوێژ بەڕێوە دەچێت و ٦۰ وتاریش گەیشتووەتە نووسینگەی کنفڕاسەکە . ۱۲ وتار بۆ خوێندنەوە لە کۆنفڕانسەکە هەڵبژێردراوە.
مستەفایی وتی: کاریگەری ئینترنت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە سەر ڕۆژنامەگەری کوردی، دۆخی زمان و نووسین لە ڕۆژنامەکان، پێگەی مێدیا کوردییەکان لە ناو خەڵک و بەردەنگی مێدیای کوردی بەشێک لەو تەوەرانەن کە لەم کنفڕاسە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ.
لە کۆنفڕانسەکە ۳ پەنل بە بەشداری مامۆستایانی زانکۆ لە بواری مێدیا و ڕۆژنامەنووسە کوردەکان و شارەزایانی ئەم بوارە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment