به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ئۆرهان میرئۆغڵو، نوێنه‌ری کورد له حزبی داد و گه‌شه له پارلمانی تورکیا که سه‌ر به پارێزگای ماردینه ڕایگه‌یاند که سیاسه‌ت و هه‌نگاوه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم هه‌ڵه بووه. ئه‌م سیاسه‌ته که دژی مه‌سعوود بارزانی بوو کوردی تورکیای ناڕاحه‌ت کردووه.
میرئۆغلو وتی: ئه‌گه‌رچی ئه‌مه ڕووی داوه، به‌ڵام هێشتا دره‌نگ نییه و له‌مباره‌وه کاری زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ین. به‌ر له هه‌رچی شته سنووره ئاسمانییه‌کانمان به‌ڕووی هه‌رێمدا کرده‌وه.
ئه‌م نوێنه‌ره کورده ئاماژه دا: له کاتێکدا که بارزانی له‌گه‌ڵ پووتین دیدار ده‌کات، تورکیا ناتوانێت درگاکانی به‌ڕووی هه‌رێمدا دابخات و سه‌رده‌می ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه به‌سه‌ر چووه.
وتیشی: من له ڕابردووش‌دا جه‌ختم له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کردووه. به‌ڵام ئێسته ئه‌م هه‌ڵه‌یه ئارام ئارام له حاڵی چاره‌سه‌ر بوون دایه. تورکیا که درگاکانی به‌ڕووی کورد دابخات درگاکانی ڕوو به ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین داخستووه. دروست کردنی په‌یوه‌ندی برایانه له‌گه‌ڵ کورده‌کانی دراوسێی تورکیا له به‌رژوه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌یه.
بۆچوونی ئێوە