کورد بیدۆڕێنێت تورکیا سەرناکەوێت

نوێنەری کورد لە تورکیا ڕەخنەیلە سیاسەتی تورکیا لە دژی کورد گرتو وتی: تەنیا ڕێگەچارەی چارەسەر کردنی پرسی کورد دانوستانە.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ملیەت، عوسمان بایدەمیر، نوێنەری کورد لە پارلمانی تورکیا وتی: دۆخەکە بۆ هەموو کوردی ناوچەکە ئەستەمە. وەک کوردێک و نوێنەری هەدەپە ڕایدەگەیەنین کە ڕێگەچارە لە شەڕدا نییە و دەبێت دانوستانەکان دەستپێ بکاتەوە.

ئەو زیادی کرد: بەداخەوە ئەنقەرە زیاتر لە شەڕ دەگەڕێت، وێران کردنی عەفرین وێران کردنی داهاتووە. ئەردۆغان ئەمڕۆ هاوپەیمانی کێیە، ئەو کەسانەی کە دۆسیەی ئەرگەنەکۆنیان خوڵقاند.

بایدەمیر وتی: لە ڕۆژهەڵاتی ناوڤین لە هەرکوێ کورد لە دوای مافەکانی بێت تورکیا بە تیرۆریست ناویان دەبات. دڵنیا بن کورد بیەوێت لە هەسارەی  مریخیش حکومەت دروستبکات، دژی دەبێت ودەڵێت یەکپارچەیی مەریخدەبێتبپارێزرێت. زۆر دوورمەڕۆن لە عێراق چی بەسەر سەدام حسەیندا هات؟

ئەو جەختی کرد: کەرکووک دۆڕاندی ئێستە تورکیا دەبێن لە جێگەی نەوتی ۳٥ دۆلاری نەوتی ۷۰ دۆلاری بکڕێت. کورد بیدۆڕێنێت تورکیا و عێراق و تارانیش براوە نابن، ئێمە ٤۰ ملیۆن کوردین، هێشتا دەڵێن ئێوە کەمینەن.

News Code 17782

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =