AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٥ ١٥:٥٩

یەمەن ژێرخانی نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستانی مووشەکباران کرد

یەمەن ژێرخانی نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستانی مووشەکباران کرد

یەحیا سەریع ڕایگەیاند: ئارامکۆی سعودیە و بنکەی ئاسمانی خەمیس موشەیتمان مووشەکباران کرد

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیاننامەیەکی هێزە چەکدارەکانی یەمەن کە لەلایەن یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی ئەنساروڵا خوێندرایەوە، ئەنجامدانی دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕاگەیاند. یەکێکیان لەدژی ئارامکۆ لە یەنبەع بە دەیان مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئەوی دیکەشیان لەدژی بنکەی ئاسمانی خامیس موشەیت بەچەند مووشەکی بالیستیکەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: دوژمنی تاوانکاری سعودیە ماوەی 12 ساڵە بەردەوامە لە دەستدرێژییە چەپەڵ و گەمارۆی دڕندانەی خۆی بۆ سەر وڵات و گەلەکەمان.

لەم هەفتەیەدا هێرشەکانی چڕتر کردووەتەوە و زیاتر لە ٤٥٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجامداوە.
یەحین سەریع وتی: لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە دڕندانەیە بۆ سەر وڵات و گەلەکەمان، هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە هاوکاری خودا دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی گرنگیان ئەنجامدا؛
ئۆپەراسیۆنی یەکەم بە دەیان مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دامەزراوەکانی ئارامکۆی لە یانبو کردە ئامانج.

بە فەزڵی خودا ئەم هێرشانە ورد و ڕاستەوخۆ بوون و ئاگری گەورە و ماڵوێرانی بەرفراوانی لێکەوتەوە. لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا، بنکەی ئاسمانی خامیس موشەیت بە چەند مووشەکێکی بالیستیک کرایە ئامانج و بە فەزڵی خودا هێرشەکە ورد بوو.

News ID 60439

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha