AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٦ ٢٠:٠٧

گەمارۆدانی دەریایی ئێران چەندە خەساری لە ئەمریکا داوە

گەمارۆدانی دەریایی ئێران چەندە خەساری لە ئەمریکا داوە

بلومبێرگ نیوز بڵاویکردەوە، گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زیاتر لە حەوت ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری تێچووی واشنتۆن بووە، هەروەها یەدەگەکانی جەنگ و تەقەمەنی ئەمریکا لە دۆخێکی نیگەرانکەردایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ئەلمەیادین، بلومبێرگ نیوز ڕاپۆرتێکی شیکاریی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆی سەر ئێران تا ئێستا زیاتر لە ٧.١ ملیار دۆلاری لە خەزێنەی ئەمریکا تێچووە.

بەپێی شیکارییەکانی بلومبێرگ، گەمارۆی دەریایی دژی ئێران کە لە ١٤ی تەمموزەوە دەستیپێکردووە، بە تەنیا نزیکەی دوو ملیار دۆلاری تێچووی کارکردنی ئەو کەشتییانە بووە.

هەروەها بلومبێرگ ئاماری نیگەرانکەری سەبارەت بە کەمبوونەوەی یەدەگی جەنگی و تەقەمەنی ئەمریکا ئاشکرا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ڕەنگە واشنتۆن تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دوو لەسەر سێی یەدەگی مووشەکی ڕێگریکەری بەکارهێنابێت.

بەپێی شیکارییەکانی ئەم دەزگای میدیایی ئەمریکییە، گەمارۆی دەریایی دژی ئێران، ڕۆژانە ٣٢.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و مانگانەش نزیکەی یەک ملیار دۆلاری تێچووە.

News ID 60444

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha