AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٦ ١٢:٠٥

ئەرتەشی ئێران هەڕەشەی توند لە ترامپ دەکات

ئەرتەشی ئێران هەڕەشەی توند لە ترامپ دەکات

وتەبێژی ئەرتەش پاگەندەکانی ترامپی سەبارەت بە دەسەڵاتی سەربازی ئێران ڕەتکردەوە و وتی: ئەگەر ئەمریکا جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە، ئەوا ڕووبەڕووی وەڵامێکی "یەکلاکەرەوەتر، فراوانتر و بەهێزتر دەبێتەوە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەممەد ئەکرەمی نیا وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە زیادەڕەوی ترامپ بە لەناوبردنی هێزی سەربازی وڵات ڕایگەیاند: "ئەمە بانگەشەیەکی درۆیە. ئێمە لە ناوچەکەدا ئامادەین و ناوچەکەمان کۆنترۆڵ کردووە".

ناوبراو زیادی کرد: هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەریای عومان و دەریای عەرەبی و باکووری زەریای هیند جێگیرە و لەوێ کۆنتڕۆڵی دەکەن و نەیانهێشتووە کەشتییە ئەمریکییەکان لە کەناراوەکان نزیک ببنەوە.

ئەوەی کە کەشتییە ئەمریکییەکان ئێستا لە دوورییەکی زۆر دوور لە کەناراوەکانمانەوەن، بەهێزی ئێمە نیشان دەدات.

ئەگەر وەک ترامپ پێی وایە هێزی دەریایی لەناو بچوایە، دوژمن لە کەناراوەکان نزیک دەبووەوە، بەڵام ئێستا ناوێرێت ئەوە بکات”.

وتەبێژی ئەرتەشی ئێراۆ سەبارەت بە بانگەشەکانی سوپای ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانەکەی لە دڵی وڵات و چاوپێکەوتنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە لەو بارەوە ڕوونیکردەوە: هەروەک میدیای ڕۆژئاوا و ئەمریکاش ڕایانگەیاند، داوا لەو فڕۆکەوانانە کرا کە لەبەردەم کامێرادا دەربکەون و ئەو بابەتانە بخەنەڕوو.

سەردار ئەکرامی نیا دەشڵێت: ئاشکرایە کە لێدوانەکانیان دوورە لە واقیع، ئەمریکییەکان هەوڵدەدەن ئەفسانەیەک لە نەدۆڕانی خۆیان دروست بکەن و پیشانی جیهان بدەن، وەک ئەوەی لە فیلمەکانی هۆلیووددا نیشانی دەدەن. ئەم چاوپێکەوتن و ئیدیعایانەش بەم ئاراستەیەن.

هەروەها سەبارەت بە ڕووداوەکانی دەشتی مەحیار ڕوونکردەوە، کە بوونەتە هۆی نائومێدی ئەمریکا و درۆکانی: ئاخر ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لەو ناوچەیەدا لەلایەن ئەمریکاوە پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام ئەو ئۆپەراسیۆنە شکستی هێنا، ناچاربوون چەند فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکانیان بۆردومان بکەن و لەناوببەن.

لە ڕاستیدا فەزیحەیەکی گەورەی وەک ئەو فەزیحەیەی کە بەسەر کارتەردا هات لە تەبەس دووبارە بووەوە. ئێستا بۆ ئەوەی ئەم فەزیحە گەورەیە پەردەپۆش بکەن، هەوڵ دەدەن ئەم شکستە لە مێشکی خەڵک بسڕنەوە و ئەفسانەی سەرکەوتن دروست بکەن.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بە پەیامی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەمریکا و ترامپ کرد: ئەگەر جارێکی دیکە حیسابێکی هەڵە بکەن و دەستدرێژییەکی نوێ بکەنەوە، ئەوا بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوەتر و بەرفراوانتر و بەهێزتر لە پێشوو دەکرێنە ئامانج و ناچار دەبن بەرگەی شکستێکی قورس بگرن.

News ID 60442

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha