بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعوود پزیشكیان له تاران كۆبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاندی باڵای یه‌كێتی ئاماده‌بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه مێژوویی و كولتورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان، عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرا و دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێكران.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی جه‌ختی له به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی دۆستایه‌تیی نێوان هه‌ردولا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش كرده‌وه و رایگه‌یاند، پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مواندایه و هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، چونكه نائارامی زیان به ئاسایش و ژیانی هاوڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت.
لای خۆیه‌وه، مه‌سعوود پزیشكیان سوپاسی رۆڵی ئه‌رێنی و كارای بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كرد له هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كاندا و وتی، "له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا هاوسنورین و لامان گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و رێزگرتنی هاوبه‌ش په‌ره‌ی پێبدرێت".
دوێنێ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته تارانی پایته‌خت و له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی كۆبووه و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان رێز له ئاسایش و سه‌روه‌ریی وڵاتانی دراوسێ ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران‌دا مێژویه‌كی هاوبه‌ش و دێرین پێكه‌وه ده‌مان به‌ستێته‌وه.
Your Comment