AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٦ ١٢:١٥

بافڵ تاڵەبانی چاوی بە بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران کەوت

بافڵ تاڵەبانی چاوی بە بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران کەوت

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە ئەنجوومەنەکە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سکرتێری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و وتووێژیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری ڕێبەری لە ئەنجوومەن، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سکرتێری یەکێتی دیدار و وتووێژیان کرد.

لەم دیدارەدا هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و بیروڕایان لەبارەی بەهێزکردنی هاوکاریی دوو قۆڵی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزە سیاسییەکانی کوردستان و بەتایبەت یەکێتی نیشتمانیی وەک یەکێک لە ڕۆڵەگێڕە کاریگەرەکانی گۆرەپانی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

News ID 60443

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha