گیاکان ٥٠٠ ملیۆن ساڵ پێش لە سەر زەوی ڕواون

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخست یەکەمین گیاکان ٥٠٠ ملیۆن ساڵ پێش لە سەر زەوی سەوز بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پی ئەی سایێنس، لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریانخت گیاکان ١٠٠ ملیۆن ساڵ پێش لە ئەو کاتەی کە پێش بینی کرابوو لە سەر بەژەکانی جیهان سەوز بوون.

توێژەرەکان ئێستا لە سەر ئەو باوەڕەن گیاکان نزیک ٥٠٠ ملیۆن ساڵ پێش لە سەر زەوی ڕوواون.

پێش لە ئەمە توێژەرەکان بە لێکدانەوەی کۆنترین فوسیلی گیاکان بە پێشینەی ٤٢٠ ملیۆن ساڵ هەوڵیان دا شانەی کاتی ژیانی سەر زەوی دیاری بکەن. بەڵام توێژینەوە نوێیەکان بە کەڵک وەرگرتن لە شێوەی کاتژمیری مولکوولی کاتێکی وردتری نیشان دا.

مارک پوتیک لە زانکۆی بریستول لەم بارەیوە وتی: لە ئەو شێوەیەدا ئێمە جودا کردنەوەی ژێنەکانی پێکهێنەری بوونەوەرە زیندووەکانمان لێک دایەوە. لە قۆناغی دوایی جودا کردنەوەی ژێنەکان بە پێی پێشینەی فوسیلەکان لێک درایەوە.

News Code 17048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =