لێدوانی گرینگی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ ئێران، قودس و شه‌ڕی داعش

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنگرەی ئەو وڵاتەدا باسی له‌ چه‌ندین پرسی گرینگ و ڕۆژه‌ڤی جیهان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ لە سەرەتای وتەدانەکەی لە کۆنگرەدا وتی: کەمتر لە ساڵێک لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنم تێدەپەڕێت و لەو ماوەیەدا دەسکەوتی زۆر باشی وەک شەپۆلی نوێی گەشبینی-مان لەم وڵاتەدا مسۆگەر کردووە و توانیومانە ڕاسپاردەی بە حەقی خۆمان کە بریتییە لە شکۆمەندکردنەوەی ئەمریکا بۆ هەموو ئەمریکاییەکانە، ڕاپەرێنین.

ناوبراو هەوڵەکانی لە بواری ڕەخساندنی دووسەد هەزار هەلی کار لە بەشی بەرهەم هێنانی لە ماوەی ئەو ساڵەدا نرخاند و وتیشی: لە ماوەی چل و پێنج ساڵی ڕابردوودا شایەدی بەرزبوونەوەی مووچە و داهاتی خەڵکی ئەمریکا و دابەزینی نرخی بێکاری تەنانەت لە نێوان ڕەش پێستان و خەڵکلی لاتینی ئەمریکایی لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردووداین. لەمناوەدا پلانی دابەزاندن و کەمکردنەوەی باج و چاکسازیی سیستەمی ماڵیاتی ئەمریکا بە پێی بەڵێنێک کە ١١ مانگ لەو پێش بە خەڵکم دابوو، جێبەجێ کرا.

ترامپ لە درێژەدا خوازیاری هەموارکردنی یاسای کۆچبەری لە ئەمریکا بوو و زیادی کرد: بۆ ماوەی چەندین دەیە، هەلومەرجی سنوورە کراوەکان بۆتە هۆی هاتنە ژوورەوەی گرووپگەلی قاچاخ و نایاسایی لە رێگەی کۆچبەرییەوە بۆ ناو ئەمریکا و کوژرانی ژمارێکی زۆری هاووڵاتیانمان. ئێمە وێرای داخوازی لە کۆنگرە بۆ پەسندکردنی یاسایەکی نوێ بۆ داخستنی دەلاقەگەلی یاسایی لە ڕووی کۆچبەری و لە پێناو نەهێشتنی ڕووداوەکانی ڕابردوو، یاسای کۆچبەری پەسند دەکەین.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا سڕینەوەی داعشی بە ناوی خۆیەوە تەواو کرد و پاگه‌نده‌ی کرد: ساڵی ڕابردوو بەڵێنم دا کە بەرەنگاری داعش دەبمەوە، ئێستا دوای ساڵێک، شانازی بەوە دەکەم کە هاوپەیمانیی پێکهاتوو بۆ شکست دانی داعش لە سەدا سەد ناوچە بندەستەکانی داعش لە عێراق و سووریای وەرگرتۆتەوە. بەڵام هێشتا کاری زۆرمان ماوە و ئێمە دەبێ درێژە بە هەوڵەکانمان بدەین.

ترامپ هەروەها ئاماژەی بە بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران دا و ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە ئێمە دۆستایەتییەکانمان لە جیهاندا تۆکمەتر دەکەین، ڕاشکاویشمان هەمبەر بە ڕکابەرانمان پەرە پێ دەدەین.

ڕاشیگەیاند: کاتی بشێوییەکانی ئێران، من بێدەنگ نەبووم و ئەمریکا لە ڕاپەڕینی بوێرانەی خەڵکی ئێران بۆ ئازای، شان بە سانیان دەوەستێ.

پاشان وتی: داوا لە کۆنگرە دەکەن کە کەمایەسییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی کارەساتباری ئێران چارەسەر بکەن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی بە بڕیاری یەک لایەنەی وڵاتەکەی بۆ بە پایتەختی فەرمی ڕژمی زایۆنی ناسینی شاری قودس کرد و وتی: پاش ئەو کارە دەیان وڵات لە کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ئەمریکایان ئیدانە کرد، ئەوە لە کاتێکدایە کە باجدەرانی ئەمریکایی لەوپەڕی دەست بڵاویدا ساڵانە ملیاردها دۆلار یارمەتیی ئەو وڵاتانە دەدەن. هەر بۆیە لێرەوە داوا لە کۆنگرە دەکەم یاسایەک پەسند بکات کە دارایی ئەمریکا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا خەرج بکرێت و تەنیا بدرێتە هاوڕێیانی ئەمریکا.

News Code 16553

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =