بهڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، ساڵح موسلیم لهدیمانهلهگهڵ فرات نیوز وتی: "کۆبوونەوەی سوچی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كوردە لە سوریا، بۆیە پێویستە كورد لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەبن"
وتیشی: لهکۆبوونهوهی سوچیدا "سیستەمی بەڕێوەبردنی سوریا و دەستوری نوێ گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت ".
موسلیم ئاماژەی بەوەشكرد كە پێشتر شاندێكی روسی سەردانی ئەوانی کردووە و لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی ناو فیدراڵی دیموكراتی باكووری سوریا بە كورد و عەرەب و سریانی کۆبوونەوەتەوە.
ئاشکرایسی کرد کهرووسهکان رایانگەیاندووه: "۱۴۰ كەس بەشداری كۆنگرەی سوچی دەکەن و شاندەكە بە ناوی فیدراڵی باكوری سوریا بەشداری دەكەن".
جهختی لهوهش کردهوهکه"روسیا نایەوێت کۆبوونەوەی سوچی بێ ئەنجام بێت".
بریارە لە كوتایی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، کۆنگرەی دیالۆگی نەتەوەیی سوریا لە شاری سوچی روسیا بەڕێوەبچێت و تێیدا باس لە رەوشی سیاسیی داهاتووی سوریا بکرێت.
Your Comment