به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، وه‌لید موعه‌لم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕایگه‌یاند که هێشتا زووه باسی ئه‌وه بکه‌ین له سووریا به سه‌رکه‌وتنی کۆتایی گه‌یشتووین.
ئه‌و زیادی کرد: پیلان له دژی سووریا درێژه‌ی هه‌یه و شێوازی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی له پیلانه‌کان ده‌ستیان هه‌یه که‌می کردووه. واشنتۆن له دوای ئه‌وه‌یه که قه‌یرانی سووریا درێژه‌ی هه‌بێت تاکوو کێشه‌کانی ئیسڕائیل بشارێته‌وه. پشتیوانی ئه‌مریکا له تیرۆریسته‌کان ناتوانێت ئێمه له‌م شه‌ڕه دڵ‌سارد بکاته‌وه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی که‌م ناکۆک وتی: ئه‌م ناوچانه ۶ مانگ جارێک درێژ ده‌کرێته‌وه. گرووپه دژبه‌ره‌کانی دیمه‌شق ئاگربڕه‌کان ده‌شکێنن و سوپای سووریاش ته‌نیا وڵام ده‌داته‌وه، مانه‌وه ناوچه‌ی که‌م ناکۆک له داهاتووی سووریا به‌م شێوه‌یه جێگه‌ی قبوڵ کردن نییه چون ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو سووریا له تیرۆریسته‌کان پاک بکه‌ینه‌وه.
موعه‌لم هه‌روه‌ها وتی: له به‌رانبه‌ر سووریا قه‌یرانی زۆر بوونی هه‌یه که ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن، وه‌ک ئه‌و گرووپانه‌ی له باکووری سووریا‌ن و ئه‌سپی تهراوهدی ئه‌مریکان. هێزه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا ده‌بێت له خاکی سووریا بکشێنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی کرد: ڕیاز پێبه‌ند به به‌ڵێنه‌کانی نییه، دیمه‌شق به‌شداری له هه‌موو گفتوگۆکان ده‌کات و یه‌که‌مایه‌تی ئێمه‌ش زاڵ بوون به سه‌ر تیرۆریسته‌کان له سووریایه. هه‌روه‌ها به ئێستاشه‌وه فه‌له‌ستین یه‌که‌مایه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌یه و بڕیاری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به قودس ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
Your Comment