به ڕاپۆرتی ئاژنسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له میانه‌ی کۆنفڕانسی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی که سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستین به‌ڕێوه چوو، له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دیداری کرد.
ئه‌و له‌م دیداره‌دا جه‌ختی کرد: پێویسته هه‌رچی زووتره ڕێککه‌وتنی ئاڵوگۆڕی بازه‌رگانی به دراوی هه‌ر دوو وڵات بچێته بواری جێبه‌جێ کردن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستینیش وتی: ئه‌م کاره‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بووه‌ته هۆی ناڕاحه‌تی هه‌موو موسوڵمانان، چاوه‌ڕوان ده‌کرا که بڕیاره‌کان ببێته هۆی دڵخۆشی موسوڵمانان به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتۆن پێچه‌وانه‌ی خواستی کۆمه‌ڵگای موسوڵمانان بوو.
ئه‌و زیادی کرد: پیلانی ئه‌مریکا و زایۆنییه‌کان درێژه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام جێگه‌ی خۆشحاڵییه که هه‌موو موسوڵمانانی جیهان ئاماده‌ن پشتیوانی له که‌یسی به‌یتول موقه‌ده‌س بکه‌ن.
ڕۆحانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سووریا کرد و وتی: هاوکاری هاوبه‌شی تورکیا و ئێران کاریگه‌ری له سه‌قامگیری سووریادا هه‌یه، ئێمه ده‌بێت به‌رده‌وام بین له شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کان. کۆبوونه‌وه‌ی سوچی سه‌ڵماندنی که پێکه‌وه ده‌توانین هه‌نگاوی پێویست بۆ سه‌قامگیری سووریا بهاوێژین.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک کۆماری تورکیاش له‌م دیداره ڕایگه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو وڵاتانی جیهانی له ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی به ڕوونی نیشانی دا که موسوڵمانان له دوای یه‌کگرتووین. ئه‌مه‌ش هیوای زیاتر به خه‌ڵکی فه‌له‌ستین ده‌به‌خشێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هاوکاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران و په‌ره‌ی زیاتریش به‌م هاوکاریانه له هه‌موو به‌شه‌کان ده‌ده‌ین.
ئه‌ردۆغان له کۆتایدا جه‌ختی کرد: به هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کتر ڕیشه‌کانی تیرۆر له ناوچه‌که ڕیشه‌کێش ده‌که‌ین.
Your Comment