بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێستریت تایمز، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ئەمڕۆ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بڕیاری چوارشەمەی ڕابردووی ترامپ لە سەر بە فەرمی ناساندنی بەیتولموقەدەس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵوێزخانەی واشنتۆن لە تێلاڤیڤەوە بۆ ئەو شارەی ئیدانە کرد.
بە پێی ئەم بەیانییە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور، کیم جونگ ئون ڕێبەری ئەو وڵاتە بڕیارەکەی ترامپی بێ شەرمانە و کارێکی نەشیاو وەسف کرد و وتی: ترامپ گەمژەیە.
Your Comment